سیرەمی یەلۆ
پێشنیاری پسپۆڕانی پێست
بڕاندی بەهێزکردن و گەشەی قژ*
کۆرسێک هەڵبژێرە:
کۆرسی پلاتینی (١ سیرەم+ ١ شامپۆ)
54.000 د.عنرخی پێشوو: 54.000 د.ع.46.000 د.عنرخی ئێستا: 46.000 د.ع.قژت بگەڕینەرەوە بەم تێکەڵەی سیرەم و شامپۆ بەهێزە. ئێستا تاقیی بکەوە!
کۆرسی گۆڵد {2 سیرەم+1شامپۆ}
81.000 د.عنرخی پێشوو: 81.000 د.ع.73.000 د.عنرخی ئێستا: 73.000 د.ع.قژت بگەڕینەرەوە بەم تێکەڵەی سیرەم و شامپۆ بەهێزە. ئێستا تاقیی بکەوە!
بەشداری کردن لە هەر کۆرسێکدا ئەمانەش دەگرێتەوە
- بە بەردەوامی وەڵام دانەوەت لە لایەن دکتۆرێکی براند بازاڕ بۆ هەر پرسیارێک.
- وەرگرتنەوەی ١٠٠٪ ی پارەکەت گەر ڕازی نەبوویت لە ئەنجام.
- پێدانی ڕێنمایی لەسەر هەر بابەتێت کە کاریگەری لەسەر قژت هەبێت.
سیرەمی ڕۆژانەی گەشەی قژەکەی ئێمە تایبەتە بە ئەو کەسانەی کە تەنبوون و ڕۆشتن لە قژیاندا ڕوی داوە و کەمبوونەوەی ڕووپۆشی قژ لەسەر پێستی سەریان هەیە و دەیانەوێت ڕێگەیەکی چالاک و کاریگەر بگرنەبەر بۆ گەڕاندنەوەی قژیان. تەکنەلۆژیای سەلمێنراوی ئێمە بە شێوەیەکی دیار گەشەکردن و ئەستووری قژ زیاد دەکات بەهۆی فرە ئامانجکردنی هۆکارە بنەڕەتییەکانی تەنکبوون و هەڵوەرین وەک ناهاوسەنگی هۆرمۆنەکان، فشار و خراپی خۆراک- بە پێکهاتەی 100% بێ دەرمان و زیانی لاوەکی.
- پێکهاتەی زانستی.
- ئەنجام لە ماوەی ٣ مانگ.
- گەرەنتی گەڕاندنەوەی پارە.
- 100% بێ دەرمان.
باشتر وایە شەوانە پێش خەوتن بدرێ لە پێستی سەر و چەند خولەکێک بە شێوەیەکی بازنەیی مەساژ دەکرێت و جێ دەهێڵرێت، پاشان ڕۆژی دواتر دەشۆردرێت.
هەروەها ئاساییە لە هەر کاتێکی تردا بدرێت لە پێستی سەر و بە هەمان شێوە مەساژ بکرێت و بۆ ماوەی زیاتر لە نیو کاتژمێر جێ دەهێڵرێت و پاشان دەشۆردرێت.
بە شێوەیەکی دیار قژ و ڕووپۆشکردنی پێستی سەر پڕتر دەکات
قەبارەی قژ بە شێوەیەکی دیار ئەستوورتر دەکات.
قژ کە خێراتر گەشە دەکات و بەهێزتر دەبێت.
هەروەها هەر بە پێی تاقیکردنەوەکان:
کوالیتی خەو باشتر دەکات و قەلەقی و سترێس کەم دەکاتەوە.
گلوتین، شیرەمەنی، سۆیا، هۆرمۆن، دەرمان.
قژت بگەڕێنەوە بێ زیان**
فرە ئامانج
بێ دەرمان
هەڵمژێن و گاریگەری
بێ کاریگەری لاوەکی
گەرەنتی
سیرەمی یەلۆ
بەرهەمی تر
کەم
کەم
کەم
چیرۆکی کاک شاد بزانە لەگەڵ سیرەمی یەلۆ
هەڵوەرینی قژ پێویست ناکات چارەنووست بێت.
تەنکبوونەوەی قژی پیاوان هۆکاری زیاتری هەیە وەک لە بۆماوەیی. پێکهاتە تایبەتەکەمان دوور لە ماددەی کیمیایی و دەرمان بە شێوەیەکی کاریگەر ٦ هۆکاری بنەڕەتی دەکاتە ئامانج کە کاریگەری بۆماوەیی چالاک دەکەن و هۆکارن بۆ هاندانی تەنکبوونی قژ.
بۆماوەیی دەکرێت هەستیاریت بۆ هۆڕمۆنی DHT زیاد بکات.کە بە تاڵەکانی قژەوە دەبەسترێتەوە و لاوازیان دەکاتەوە و سوڕی گەشەی قژ دەوەستێنێت. ئەمەش دەبێتە هۆی تەنکتر و لاوازبوونی قژ بە گشتی و لە کۆتاییدا قژ هەڵوەرین و تەنکبوون.
ژیانێکی چالاک و هەوڵدانی بەردەوام لەوانەیە سترێس و قەلەقی بەردەوام دروست بکات، فشاری دەروونی دەبێتە هۆی دەردانی هۆرمۆنەکانی وەک کۆرتیزۆڵ کە دەتوانێت سوڕی گەشەی قژ تێکبدات و ببێتە هۆی هاندانی تاڵە قژەکان کە لە قۆناغی گەشەوە بچن بۆ قۆناغی پشوودان (قۆناغێکە کە تێیدا قژەکان لە گەشە دەوەستن)، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی هەڵوەرینی قژ، گەر چارەسەر نەکرێت لەش ئاماژەی دەماری دەنێرێت کە سەلکە مووەکان بە تەواوەتی لە گەشە بووەستن کە کاریگەری لەسەر قژ دروست دەکات و و ئەمەش دەبێتە هۆی تەنکبوون و لاوازبوونی خێرای قژ.
لە ڕێی پرۆشەیەک کە پێیدەوترێت ئۆکسان بە ئۆکسجین (oxidative stress) شێوازی ژیان کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر تەندروستی قژ دەبێت. خراپی خۆراک و کەمی وەرزشکردن و جگەرەکێشان و خواردنەوەی کحول دەبێتە هۆی لاوازبوونی قژ و دەبێتە هۆی هەڵوەرینی قژ.
میتابۆلیزم(بەرهەمهێمانی ووزە لە خواردن) کاریگەری لەسەر تەندروستی قژ هەیە بە دیاریکردنی ئەوەی کە جەستەت چەندە بە شێوەیەکی کارا خۆراک دەگۆڕێت بۆ وزە و ماددە خۆراکیەکان. میتابۆلیزمێکی سست دەتوانێت ببێتە هۆی کەمی ماددە خۆراکیەکان و ئەمەش کاریگەری لەسەر گەشە و بەهێزی قژ دەبێت.
خۆراکی دروست بۆ قژێکی تەندروست پێویستە. ماددە خۆراکییە سەرەکییەکان پرۆتینەکان ڤیتامین و ترشە چەوریەکان پشتگیری گەشە و بەهێزی قژ دەکەن. ڕێجیمێک کە ئەم ماددە خۆراکیانەی کەم بێت دەبێتە هۆی تەنکبوونی قژ و هەڵوەرینی قژ.
زیادبوونی تەمەن بە شێوەیەکی سروشتی کاریگەری لەسەر تەندروستی قژ هەیە و شتێکی سروشتییە و ڕێی لێ ناگیرێت. کەلە تەمەنی ٢٠ ساڵیەوە هەستی پێدەکەین کە گەشەی قژ خاو دەبێتەوە و تاڵەکانی قژ تەنکتر دەبنەوە تا لە تەمەنی ٥٠ ساڵیدا ٣٠٪ی کۆلاجینی قژ لەدەست دەدەین و هەروەها گۆڕانی هۆرمۆنەکان و کەمبوونەوەی ماددە خۆراکیەکان لەگەڵ زیادبوونی تەمەندا بەشدارن لە هەڵوەرینی قژ.
سیرەمەکەمان زۆر بەهێزتر کار دەکات بۆ قژت.
زیاتر بزانە دەربارەی پێکهاتە بەهێزە جدیەکەمان
کەسانی ڕاستەقینە، ئەنجامی ڕاستەقینە.
پاش بەکارهێنانی سیرەمی یەلۆ.
ئێمە بە جدی کار لەسەر گەشەی قژ دەکەین، پرسیار بکە.
لەگەڵ ئەوەی سیرەمی یەلۆ لە ماوەی سێ مانگ کاریگەری بە تەواوی دەردەکەوێت بەڵام پێویستە شەش مانگ بۆ ساڵێک بەردەوام بیت بۆ ئەوەی زۆرترین سوودی لێ ببینی لە پاش ئەوە دەتوانی هەفتانە یەک بۆ دوو جار بەکاری بهێنی بۆ بەردەوامبوونی کاریگەریەکەی.
پێکهاتەی یەلۆ دوورە لە هەموو دەرمانێک و پێکهاتەیەکی سروشتییە و تەنها لەسەر پێستی سەرت بەکاری دەهێنیت بۆیە دوورە لە هەموو کاریگەریەکی لاوەکی.
سیرەمی یەلۆ گەشەی قژ تا ئەو جێگایەی کە دەتوانرێت ئاسان دەکات بە تێکەڵکردنی هەموو ئەو پێکهاتە ستاندارد و زیندەییانەی کە پێویستن بۆ قژێکی تەندروست بە یەک بەکارهێنانی ڕۆژانە. بەرهەمەکانی تر کە تەنها ڤیتامین یان کانزا و زینک و کۆلاجینیان تێدایە گرنگن چونکە ماددە خۆراکییە پێویستەکان بۆ قژ دابین دەکەن. بەڵام گەشەی قژ پەیوەستە بە تەندروستی تەواوی پێستی سەر و سەلکە مووەکان- هەر بۆیە تێکەڵە نایەبەکەمان پێکهاتەی بەهێزی تریان تێدایە کە یارمەتی پێستی سەر و سەلکە مووەکانت دەدەن کە هاوسەنگ و چالاک بن. نموونەیەکی سادە وەک ئاودانی ڕووەکێک لە خاکێکی نەخۆشدا، گرنگ نییە چەند ئاوی بدەیت ئەگەر ڕەگەکەی لە ژینگەیەکی ناتەندروستدا بێت ئەوا هیچ سوودی نابێت. هەروەها لەگەڵ تاڵە قژدا هەمان شتە، ئەگەر تۆ چارەسەری ئەو نەخۆشییەی پێستی سەر نەکەیت کە دەبێتە هۆی تێکچوونی تەندروستی قژ، ئەوا سەلکە مووەکە ناتوانێت ئەو خۆراکە ماددە و فیتامین و کانزایانە هەڵبمژێت و بەکاریان بهێنێت.
بەڵی، لە کلینیکدا دەرکەوتووە کە سیرەمی یەلۆ دەتوانێت گەشەی قژ زیاد بکات دوای بەکارهێنان بۆ ماوەی دوو بۆ چوار مانگ.
تەنکبوونی قژ تەنها بۆماوەیی نییە بەڵکوو هۆکاری تری هەیە. تێکەڵە بێ دەرمانەکەمان بە شێوەیەکی کاریگەر ٦ هۆکاری بنەڕەتی دەکاتە ئامانج کە دەتوانن ببنە هۆی تەنکبوونی قژ و هۆکاری بۆماوەیی چالاک بکەن- هۆرمۆنەکان، فشار(سترێس)، شێوازی ژیان، میتابۆلیزم، خۆراکە ماددە، پیربوون.