قژت بگەڕێنەرەوە بگۆڕە  درەوشاوە بکە لەگەڵ یەلۆ

هۆکاری سەرەکی تەنکبوونی قژ لەناو دەبات

بەرهەمەکانی تر

یەلۆ

هەر ئێستا داوای بکە و گەرەنتی گەڕاندنەوەی پارە وەربگرە تا ٩٠ ڕۆژ

shield, badge, symbol-308792.jpg

دڵنیا نیت هێشتا؟ نمونەی بەکارهێنەران ببینە:

پێویست ناکات بانکی بۆ ببڕیت، گونجاوترین نرخ:

بەرهەمەکانی تر

35 هەزار دینار (یان زیاتر)/ 1 شامپۆ

یەلۆ

27 هەزار دینار/ 1سیرەم

بەرهەمەکانی تر

60 هەزار دینار (یان زیاتر)/ 2 شامپۆ

یەلۆ

44 هەزار دینار/ 2 سیرەم

سەردانی دکتۆر

20 هەزار (یان زیاتر)/ 1 سەردان 

ڕواندنەوەی قژ

600 دۆلار (یان زیاتر)

هەر ئێستا داوای بکە:

چۆن کار دەکات؟

سیرۆمەکەمان پێکهاتەی دەرهاویشتەی ساو پاڵمێتۆی تێدایە، کە یارمەتی ڕێکخستنی ئاستی هۆرمۆنەکان دەدات و ڕێگری دەکات لە بەرهەمهێنانی DHT، ئەمەش یەکێکە لە هۆکارە بنەڕەتییەکانی هەڵوەرینی قژ کە پەیوەندی بە ناهاوسەنگی هۆرمۆنەکانەوە هەیە چارەسەری دەکات، هەروەها شامپۆی یەلۆ کافایینی تێدایە کە ڕێ لە دروستبوونی DHT  دەگرێت کە هۆکارێکی سەرەکی هەڵوەرینی قژە بەتایبەت لە لای پیاوان.

بە تێکەڵەی زیات لە ١٨ پێکهاتە سیرۆمەکەمان پێستی هێور دەکاتەوە و شێداری دەکات، هەوکردن ناهێڵێت چۆنکە دژە بەکتریا و کەڕووی تێدایە و ژینگەیەکی گونجاو بۆ گەشەکردنی تاڵەکانی قژ دروست دەکات و بەمەش گەشە و درەوشاوەییان زیاد دەبێت و شکان و هەڵوەرین و زبری ناهێڵێت.

پێکهاتەکانی وەک لافێندەر و ڕۆسماری توانای هێورکردنەوە و ئارامکردنەوەی پێستی سەریان هەیە بە شێوەیەک کە ناهێڵن قەلەقی و سترێس کار بکاتە سەر قژ و سەلکە مووەکان و تەنانەت هانی خەوێ قووڵ دەدەن لەو کەسانەی کێشەی خەوتنیان هەیە، هەروەها سیرۆمەکەمان دژە ئۆکسانی زەیتی چای سەوز و ڤیتامین C لەخۆدەگرێت، کە یارمەتی پاراستنی قژ دەدات لە فشارە ژینگەییەکان، ڕێگری دەکات لە زیانگەیاندن بە تاڵەکانی قژ و پاڵپشتی تەندروستی گشتی قژ دەکات.

بایۆتین و ڤیتامین B5 (panthenol) و ڤیتامین E و هەروەها چەندەها ئەماینۆ ئەسیدو کانزای پێویست کە لە پێکهاتەی زەیتی گوڵەبەڕۆژە و زەیتۆن و قەیسی و ئاڤۆکادۆدا هەن و چەندەها پێکاتەی تر کە تێیاندایە هەروەها زەیتی ئارگان و زیات لە ١٠ زەیتی تر، سیرۆمەکەمان خۆراک دەدات بە پێستی سەر و تاڵەکانی قژ لە ڕەگەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی گەشەکردنی قژ بە شێوەیەکی تەندروست و زیادبوونی ماددە خۆراکیەکان.

لە کاتێکدا ناتوانرێت هۆکارە بۆماوەییەکان بگۆڕدرێن، بەڵام سیرۆمەکەمان تەندروستی گشتی پێستی سەر باش دەکات، کە ئەمەش دەبێتە هۆی وەستاندنی هەڵوەرینی بۆماوەیی قژ وە زۆر هێواشی دەکاتەوە بە دروستکردنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ گەشەی قژ و کارکردنی سەلکی مووەکان، بەشێوەیەک کە وا دەکەین گەشەی قژت زیاتر بێت و زاڵبێت بەسەر هەڵوەرینەکەیدا وە بەم شێوەیە ئەو قژەی کە ماوتە لەدەستی نادەیت و زیاتری دەکەیت.

ئاسان و بێ سەرئێشە:

1- کۆرسەکەت هەڵبژێرە

کۆرسێکی گونجاوی تایبەت بەخۆت هەڵبژێرە لە بەرهەمی یەلۆ کە لە کلینیکدا سەلمێنراوە.

2- دەگەیەنرێت بە دەستتان

هەتاکو بەر دەرگای ماڵەکاتان دەنێردرێت لە ماوەی ٢٤ سەعاتدا بە نرخێکی هەرزانتر لە دەرمانخانەکان.

3- گەشەی قژت ببینە

هەڵوەرینی قژت بووەستێنە و گەشەی قژت ببینە کە ئەستور و پڕ دەبێتەوە و ڕێگر بە لە لەدەستدانی قژت.

ئەو پێکهاتانەی یەلۆیان بەهێز کردووە:

ئەو پێکهاتانەی ئەم کارە ئەنجام دەدەن:
زەیتی گوێزی هیندی: دەوڵەمەندە بە ترشی لۆریک lauric acid و ڤیتامین E، بە قووڵی قژ شێدار دەکات و تاڵەکانی قژ دەپارێزێت.
زەیتی زەیتون: دژە ئۆکسێنەر و ترشی ئۆلیک oleic acid لەخۆدەگرێت، قژ و پێستی سەر بە شێداری و تەندروستی دەهێڵێت.

زەیتی ناوکی قەیسی: ترشەوریەکان و ڤیتامین و خۆراک دەدەن بە پێستی سەر،ئەمەش دەبێتە ھۆی هێشتنەوەی شێ و ڕێگرتن لە ووشکبوونەوە.

زەیتی ئەڤۆکادۆ: پڕکراوە لە چەوریە تاکە ناتێرەکان (monounsaturated fats) و ڤیتامینەکان، بە قووڵی قژ شێدار و بەهێزدەکەن و چەوری زیادەی پێستی سەر کۆنتڕۆڵ دەکەن.

کافاین: هاندانی ڕۆیشتنی خوێن بۆ پێستی سەر، و [ڕێ لە دروستبوونی هۆڕمۆنی DHT دەگرێت کە هۆکارێکی سەرەکییە بۆ گیرانی کونیلەکانی پێستی سەر و ڕێگری لە ڕۆشتنی خوێن و خۆراکە ماددە دەکات بۆ پێستی سەر بەتایبەت لە پیاواندا]، بەمەش یارمەتی گەشەی قژ دەدات و سوڕی خوێن و ئۆکسجین بۆ پێستی سەر زیاد دەبێت و خۆراکە ماددەی زیاتر بە پێستی سەر دەکات و مووەکان و قژ گەشەیان خێراتر دەبێت و بەهێز دەبن.

دەرهاویشتەی گەڵای نەعنا: وا دەکات بڕێکی زیاتر لە خۆراکە ماددە و ئۆکسجین لە ڕێی موولولەکانی پێستی سەر بگوازرێتەوە بۆ سەلکە مووەکان و بەمەش هاندەری مووەکانی پێستی سەر دەبێت کە گەشەیان خێرا بێت.

زەیتی ڕەگی زەنجەفیل: سوڕی خوێن زیاد داکات بۆ پێستی سەر و سەلکە مووەکان، بەمەش تاڵە لاوازەکان ژیانیان بۆ دەگەڕێتەوە و گەشەیان خێرا دەبێت.

زەیتی گەڵای ڕۆزماری: تەندروستی پێستی سەر باش دەکات و ژینگەی پێویست بۆ گەشەی قژ فەراهەم دەکات و سووڕی خوێن بۆ پێستی سەر چالاک دەکات بەمەش هاندەری گەشەی قژ دەبێت.

شکان و زبری یەکێکن لە هۆکارەکان کە دەبنە هۆی هەڵوەرین و تەنک دەرکەوتنی قژ و بەپێی کات گەشەی تاڵە مووەکان لەناو دەبات.
کۆمەڵیک پێکهاتە لەم بەرهەمەدا هەیە کە ڕێگری لەوە دەکەن بە چەند میکانیزمێک:

پانتینۆڵ: بەهێزی و لاستیکی قژ باشتر دەکات بەمەش ڕێ لە شکاندنی قژ و قڵیشانی تاڵەکان و زبری دەگرێت.

بایۆتین: پێویستە بۆ بەرهەمهێنانی کیراتین و وادەکات پێستی سەر کیراتین بەرهەم بهێنێت کە پڕۆتینیکی سرووشتییە و پێویستە بۆ گەشەی سرووشتی پێست و نینۆک و قژ ئەمەش قژ جیڕ و بەهێزتر دەکات و ڕێگر دەبێت لە شکان و گەشەی قژ بەشێوەیەکی گشتی زیاتر دەکات و دەبێتە هۆی باشترکردنی پێکهاتەی قژ.

کیراتین:  ڕاستەوخۆ کیراتینی تێدایە بۆ ئەوەی خێراترین کاریگەری گەبێت لەسەر پێستی سەر چونکە ئەم پڕۆتینە زۆر گرنگە بۆ گەشە و تەندروستی قژ.

ئەم پێکهاتانە تایبەتمەندن بەوەی قژت نەرم و درەوشاوە و قورس و ئەستوور دەربکەون:

زەیتی گوێزی هیندی: بە قووڵی قژ شێدار دەکات و نەرم و قورس و بریقەداری دەکات.

زەیتی زەیتون: قژ درەوشاوە و نەرم دەکات و خۆراکی پێ دەدات، بەمەش پێکهاتەی قژ بەهێز دەکات.

زەیتی ناوکی قەیسی: قژ نەرم دەکات و بۆنێکی خۆشی سروشتی پێدەبەخشێ، پێکهاتەی قژ باشتر دەکات.

زەیتی ئەڤۆگادۆ: تاڵەکانی قژ قورس و نەرم دەکات، دەرکەوتنی قژ جوانتر دەکات.

گەر پێستی سەر تەندروست نەبێت و کێشەی هەبێت بە هیچ جۆرێک خۆراکە ماددە و ئۆکسجینی تەواو ناگات بە قژ و سەلکی مووەکان و گەشەیان دەوەستێت ئێمە گرنگی تەندروستی پێستی سەر دەزانین لە هاوکێشەکەدا بۆیە چەند پێکهاتەیەکی تایبەتمەندمان هەیە بۆ پاراستنی تەندروستی پێستی سەر و چارەسەرکردنی

زەیتی درەختی چا(tea tree oil): تایبەتمەندی دژە کەڕوو بەکتریای هەیە، ئەمەش ڕێ لە لە هەوکردنی پێستی سەر دەگرێت و وادەکات سەلکی مووەکان(folicules) بکرێنەوە و خۆراک و ئۆکسجینی تەواو بگات بە پێستی سەر و گەشە و زیندووی بۆ دەگەڕێنێتەوە.

زەیتی زەیتون: دژە ئۆکسانەکان پێستی سەر و تاڵەکان لە ژینگەی چواردەور دەپارێزن کە چەندەها پێکهاتەی تیشکدەر و ئۆکسێنەریان تێدایە کە هۆکارێکی سەرەکین بۆ سپیبوونی مووەکان و قژ و تەنکبوون و لاوازبوونیان.

زەیتی کونجی و کاستۆر و سیدار: دەوڵەمەندن بە ڤیتامین E کە قژ دەپارێزیت لە پێکهاتە تیشکدەر و ئۆکسێنەرەکان تەندروستی پێستی سەر دەپارێزن و خۆراک دەدەن بە قژ و سەلکی مووەکان و تایبەتمەندیی دژە بەکتریا و دژە کەڕوویان هەیە.

بایۆتین: پێویستە بۆ بەرهەمهێنانی کیراتین کە پێکهاتەی قژ باشتر دەکات و وای لێدەکات جوانتر دەربکەوێت.

کیراتین:هەروەها پڕۆتینی کیراتینی تێدایە بەشێوەی ڕاستەوخۆ بۆ بەوە بە خێراترین شێوە کاریگەری دەربکەوێت و پێکهاتەی قژ بەهێز و جوانتر دەکات و ڕەگی قژەکان چەسپاوتر دەکەن و بەمەش ڕێ لە هەڵوەرین دەگرێت.

زەیتی ئەڤۆکادۆ: دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و ترشە چەوریەکان (fatty acids) کە خۆراک دەدات و قژ و بەهێزی دەکات.

بەکتریا و کەڕوو ماددە تیشکدەرەکان هۆکارێکی سەرەکین لە سپیبوون و هەوکردن و ڕێگری لە گەشەی قژ و سەلکە مووەکان و لە ئەنجامدا هەڵوەرین و تەنکبوونیش هەر بۆیە پێکهاتەکەمان چەند بەرهەمێک لەخۆ دەگرێت کە تایبەتمەندن بە ڕێگریکردن لە هەوکردن و ئۆکسان:

زەیتی ئەرگان: دژە ئۆکسانەکان و ڤیتامین E تێدایە کە تەندروستی پێستی سەر بەرەوپێش دەبەن.

زەیتی درەختی چا: دژە هەوکردن و دژە کەڕووە بەمەش تەندروستی پێستی سەر دەپارێزێت.

زەیتی زەیتون: دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسان، ڕێ لە سپیبوون دەگرێت و تەندروستی پێستی سەر دەپارێزێت.

زەیتی کونجی: سوودی دژە هەوکردن دەبەخشێت، خۆراک دەدات بە پێستی سەر و قژ.

Shopping Cart