لە بەهێزترین پیکهاتەی سرووشتی وەرگیراوە

١٨ پێکهاتەی سروشتی تایبەتمەند بە بەهێزکردنی قژ و پێستی سەر.

تەواوی پیکهاتەکان و سوودەکانی

ai generated, sunflower oil, oil-8225268.jpg

زەیتی گوڵەبەڕۆژە

دەوڵەمەندە بە ڤیتامین E، ڕێ لە لاوازبوون و سپیبوونی قژ دەگرن.

یارمەتی زیادبوونی سووڕی خوێن بۆ پێستی سەر دەدات و ڕێ لە هەوکردن دەگڕێت.

وەکو نەرمکەرەوەیەک کاردەکات و پێکهاتە باشتر دەکات

زەیتی ناوکی قەیسی

دەوڵەمەندە بە ترشە چەوریەکان و ڤیتامین A و E.

پێستی سەر شێدار دەکات و یارمەتی گەشەی قژ دەدات.

خۆراک دەدات و قژ بەهێز دەکات.

زەیتی ڕۆزماری

 

ڕۆیشتنی خوێن بۆ پێستی سەر زیاد دەکات، یارمەتی گەشەی قژ دەدات و ڕێ لە هەڵوەرین دەگرێت.

پێست ئارام دەکاتەوە و ئارام دەکاتەوە و بەمەش ڕێ لە هەڵوەرین دەگرێ بەهۆی سترێس و قەلەقی.

وە تایبەتمەندی دژە ئۆکسانی هەیە کە ڕێ لە سپیبوون و تەنکبوون دەگرێت.

زەیتی ئارگان

دەوڵەمەندە بە ڤیتامین E، ڕێ لە لاوازبوون و سپیبوونی قژ دەگرن.

یارمەتی زیادبوونی سووڕی خوێن بۆ پێستی سەر دەدات و ڕێ لە هەوکردن دەگڕێت.

وەکو نەرمکەرەوەیەک کاردەکات و پێکهاتە باشتر دەکات

کافاین

 

 سوودەکانی: گەشەی قژ هان دەدات و زیادی دەکات بە ڕێگریکردن لە کاریگەرییەکانی DHT کە هۆرمۆنێکە دەبێتە هۆی هەڵوەرینی قژ و یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی لاوازبوونی قژ و تەنکبوونی بەتایبەتی لای پیاوان. 

هەروەها سوڕی خوێن بۆ پێستی سەر چالاک دەکات، ئەمەش دەبێتە هۆی گەشەکردنی قژ.

زەیتی گوێزهیندی

نەرمکەرەوەی سروشتی، ڕێگری دەکات لە شکانی قژ.

ئیمۆلیێنتی تێدایە کە قژ نەرم و ئەستوور دەکات و ڕێ لە زبری و شکان دەگرێت.

لۆریک ئەسیدی تێدایە کە دژە بەکتریا و کەڕووە میکرۆبەکانە.

جۆجۆبا 

 

ڕێگا لە گیرانی کونیلەکانی پێستی سەر دەگرێت بەهۆی چەورییەوە کە هۆکارێکی سەرەکی لاوازبوونی مووەکانە.

دەوڵەمەندە بە ترشە چەوریەکان کە پێست شێدار دەکاتەوە و خۆراکیان پێ دەدات، پێستی سەر ئارام دەکاتەوە، یارمەتی گەشەسەندنی قژ دەدات و ڕێ لە هەڵوەرین دەگرێت.

پانتینۆڵ:

 

سوودەکانی: جۆرێکی ڤیتامین B5 کە بەهێزی و جیڕی قژ زیاد دەکات دەکات و بەمەش ڕێگری دەکات لە شکان.

 

قژ شێدار دەکات و بە شێداری دەیهێڵێتەوە بۆ ڕێگری لە زبری و شکان.

زەیتی ئەڤۆکادۆ

 

دەوڵەمەندە بە ترشە چەوریەکان و ڤیتامینەکانی A,D,E، کە خۆراک دەدەن بە قژ و بەهێزی دەکەن.

تایبەتمەندی دژە هەوکردن و دژە ئۆکسانی هەیە بەمەش پێستی سەر شێدار دەکات، ڕێگری دەکات لە کڕێش و ڕێگری دەکات لە سپیبوون.

 

زەیتی گوڵی [pelargonium Graveolens]

 

پێستی سەر نەرم و ئارام دەکاتەوە بەمەش ڕێ لە هەڵوەرین دەگرێ بەهۆی قەلەقی و سترێس.

هەوکردن کەمدەکاتەوە، تایبەتمەندی دژە ئۆکسانی هەیە کە بەمەش ڕێ لە لاوازبوونی پێستی سەر و سەلکە مووەکان دەگرێت.

بایۆتین

جۆرێکی تری ڤیتامین Bیە کە پێویستە بۆ گەشەی قژ. یارمەتی بەرهەمهێنانی پڕۆتینی کیراتین دەدات، پێکهاتەی قژ و لاستیکییەکەی باشتر دەکات بۆ ڕێگریکردن لە شکان و هەڵوەرین و هەروەها قژ درەوشاوە و جوان دەکات.

biotin, spacefill, b-910243.jpg

کیراتین

پرۆتینێکی سروشتییە لە قژ و پێست و نینۆکدا هەیە. قژ بەهێز دەکات و ڕێگری دەکات لە شکان، هەروەها هاندەرە بۆ چاکبوونەوەی قژ و بەهێزبوونی و وا دەکات قژ درەوشاوەتر و جوانتر و چرتر ببێت و دەربکەوێت.

زەیتی  زەیتون

 

دژە ئۆکسێنەرەکانی تێدایە کە پێستی سەر دەپارێزن و ڕێگری دەکەن لە هەڵوەرین و پێستی سەر شێدار دەکەن.

هەروەها قژ نەرم و درەوشاوە دەکات و سودی دژە هەوکردنی هەیە و ڕێ لە زبری و شکان دەگرێت.

 

fruit, olive, oil-2602295.jpg

زەیتی گوڵی کانۆلا:

دەوڵەمەندە بە ئۆمیگا ٣، هەوکردن کەمدەکاتەوە و گەشەی قژ زیاد دەکات.

پێستی سەر شێدار دەکات بە شێوەیەکی سروشتی و چەوری پێستی سەر کەم دەکاتەوە.

زەیتی زەنجەفیل

 

ڕۆیشتنی خوێن بۆ پێستی سەر زیاد دەکات بەمەش گەشەی قژ زیاد دەکات.

پێست ئارام و هێور دەکاتەوە و تایبەتمەندی دژە ئۆکسانی هەیە کە ڕێ لە هەڵوەرین و سپیبوونی قژ دەگرێت.

زەیتی جاترە

 

تایبەتمەندی دژە کەڕوو، دژە هەوکردن، دژە بەکتریای هەیە.

ڕێ لە کڕێش و خوران و هەوکردنی پێستی سەر دەگرێت و بە تەندروستی دەیهێڵێتەوە بەمەش گەشەی مووەکان و سەلکی مووەکان زیاد دەبێت.

زەیتی سیدار

 

تایبەتمەندی دژە کەڕوو، دژە بەکتریای هەیە کە چارەسەری خوران و هەوکردن و ئازاری پێستی سەر دەکات و بەمەش گەشەی مووەکان زیات دەکات. 

تایبەتمەندی هێورکەرەوەی هەیە وە ئارامی بە بەکارهێنەر دەبەخشێت خەو قووڵ دەکات و ڕێ لە هەڵوەرین دەگرێت بەهۆی سترێس و قەلەقی.

زەیتی گەڵای نەعنا

 

ڕۆیشتنی خوێن بۆ پێستی سەر زیاد دەکات و بەمەش گەشەی قژ زیاد دەکات و ڕێ لە هەڵوەرین دەگرێت و قژ بە‌هێز دەکات.

پێست ئارام و هێور دەکاتەوە، هەوکردن کەم دەکاتەوە و ڕێ لە هەڵوەرین دەگرێ.

زەیتی تۆوی کونجی

دەوڵەمەندە بە ڤیتامین E، تەندروستی قژ باشتر دەکات و دەیپارێت لە سپیبوون و هەڵوەرین.

ڕێگری دەکات لە کڕێش و ڕێ لە هەوکردنی دەگرێت و گەشەی قژ زیاد دەکات.

زەیتی تۆوی کاستر

 

دەوڵەمەندە بە ترشە چەوریەکان [فاتی ئەسیدەکان] و ڤیتامین E، بەمەش گەشەی قژ زیاد دەکات و لە هەڵوەرین و سپیبوود دەیپارێزن.

پێستی سەر شێدار دەکات، کاریگەری دژە هەوکردنی هەیە.

زەیتی گەڵای دار چا:

 

یارمەتی گەشەی سروشتی قژ دەدات لەڕێگەی کردنەوەی تاڵەکانی قژ و خۆراکدانی ڕەگی قژ. تایبەتمەندی دژە کەڕوو و دژە بەکتریای هەیە، ڕێگری دەکات لە هەوکردنی پێستی سەر و کڕێش.

ئەو پێکهاتانەی ئەم کارە ئەنجام دەدەن:
زەیتی گوێزی هیندی: دەوڵەمەندە بە ترشی لۆریک lauric acid و ڤیتامین E، بە قووڵی قژ شێدار دەکات و تاڵەکانی قژ دەپارێزێت.
زەیتی زەیتون: دژە ئۆکسێنەر و ترشی ئۆلیک oleic acid لەخۆدەگرێت، قژ و پێستی سەر بە شێداری و تەندروستی دەهێڵێت.

زەیتی ناوکی قەیسی: ترشەوریەکان و ڤیتامین و خۆراک دەدەن بە پێستی سەر،ئەمەش دەبێتە ھۆی هێشتنەوەی شێ و ڕێگرتن لە ووشکبوونەوە.

زەیتی ئەڤۆکادۆ: پڕکراوە لە چەوریە تاکە ناتێرەکان (monounsaturated fats) و ڤیتامینەکان، بە قووڵی قژ شێدار و بەهێزدەکەن و چەوری زیادەی پێستی سەر کۆنتڕۆڵ دەکەن.

کافاین: هاندانی ڕۆیشتنی خوێن بۆ پێستی سەر، و [ڕێ لە دروستبوونی هۆڕمۆنی DHT دەگرێت کە هۆکارێکی سەرەکییە بۆ گیرانی کونیلەکانی پێستی سەر و ڕێگری لە ڕۆشتنی خوێن و خۆراکە ماددە دەکات بۆ پێستی سەر بەتایبەت لە پیاواندا]، بەمەش یارمەتی گەشەی قژ دەدات و سوڕی خوێن و ئۆکسجین بۆ پێستی سەر زیاد دەبێت و خۆراکە ماددەی زیاتر بە پێستی سەر دەکات و مووەکان و قژ گەشەیان خێراتر دەبێت و بەهێز دەبن.

دەرهاویشتەی گەڵای نەعنا: وا دەکات بڕێکی زیاتر لە خۆراکە ماددە و ئۆکسجین لە ڕێی موولولەکانی پێستی سەر بگوازرێتەوە بۆ سەلکە مووەکان و بەمەش هاندەری مووەکانی پێستی سەر دەبێت کە گەشەیان خێرا بێت.

زەیتی ڕەگی زەنجەفیل: سوڕی خوێن زیاد داکات بۆ پێستی سەر و سەلکە مووەکان، بەمەش تاڵە لاوازەکان ژیانیان بۆ دەگەڕێتەوە و گەشەیان خێرا دەبێت.

زەیتی گەڵای ڕۆزماری: تەندروستی پێستی سەر باش دەکات و ژینگەی پێویست بۆ گەشەی قژ فەراهەم دەکات و سووڕی خوێن بۆ پێستی سەر چالاک دەکات بەمەش هاندەری گەشەی قژ دەبێت.

شکان و زبری یەکێکن لە هۆکارەکان کە دەبنە هۆی هەڵوەرین و تەنک دەرکەوتنی قژ و بەپێی کات گەشەی تاڵە مووەکان لەناو دەبات.
کۆمەڵیک پێکهاتە لەم بەرهەمەدا هەیە کە ڕێگری لەوە دەکەن بە چەند میکانیزمێک:

پانتینۆڵ: بەهێزی و لاستیکی قژ باشتر دەکات بەمەش ڕێ لە شکاندنی قژ و قڵیشانی تاڵەکان و زبری دەگرێت.

بایۆتین: پێویستە بۆ بەرهەمهێنانی کیراتین و وادەکات پێستی سەر کیراتین بەرهەم بهێنێت کە پڕۆتینیکی سرووشتییە و پێویستە بۆ گەشەی سرووشتی پێست و نینۆک و قژ ئەمەش قژ جیڕ و بەهێزتر دەکات و ڕێگر دەبێت لە شکان و گەشەی قژ بەشێوەیەکی گشتی زیاتر دەکات و دەبێتە هۆی باشترکردنی پێکهاتەی قژ.

کیراتین:  ڕاستەوخۆ کیراتینی تێدایە بۆ ئەوەی خێراترین کاریگەری گەبێت لەسەر پێستی سەر چونکە ئەم پڕۆتینە زۆر گرنگە بۆ گەشە و تەندروستی قژ.

ئەم پێکهاتانە تایبەتمەندن بەوەی قژت نەرم و درەوشاوە و قورس و ئەستوور دەربکەون:

زەیتی گوێزی هیندی: بە قووڵی قژ شێدار دەکات و نەرم و قورس و بریقەداری دەکات.

زەیتی زەیتون: قژ درەوشاوە و نەرم دەکات و خۆراکی پێ دەدات، بەمەش پێکهاتەی قژ بەهێز دەکات.

زەیتی ناوکی قەیسی: قژ نەرم دەکات و بۆنێکی خۆشی سروشتی پێدەبەخشێ، پێکهاتەی قژ باشتر دەکات.

زەیتی ئەڤۆگادۆ: تاڵەکانی قژ قورس و نەرم دەکات، دەرکەوتنی قژ جوانتر دەکات.

گەر پێستی سەر تەندروست نەبێت و کێشەی هەبێت بە هیچ جۆرێک خۆراکە ماددە و ئۆکسجینی تەواو ناگات بە قژ و سەلکی مووەکان و گەشەیان دەوەستێت ئێمە گرنگی تەندروستی پێستی سەر دەزانین لە هاوکێشەکەدا بۆیە چەند پێکهاتەیەکی تایبەتمەندمان هەیە بۆ پاراستنی تەندروستی پێستی سەر و چارەسەرکردنی

زەیتی درەختی چا(tea tree oil): تایبەتمەندی دژە کەڕوو بەکتریای هەیە، ئەمەش ڕێ لە لە هەوکردنی پێستی سەر دەگرێت و وادەکات سەلکی مووەکان(folicules) بکرێنەوە و خۆراک و ئۆکسجینی تەواو بگات بە پێستی سەر و گەشە و زیندووی بۆ دەگەڕێنێتەوە.

زەیتی زەیتون: دژە ئۆکسانەکان پێستی سەر و تاڵەکان لە ژینگەی چواردەور دەپارێزن کە چەندەها پێکهاتەی تیشکدەر و ئۆکسێنەریان تێدایە کە هۆکارێکی سەرەکین بۆ سپیبوونی مووەکان و قژ و تەنکبوون و لاوازبوونیان.

زەیتی کونجی و کاستۆر و سیدار: دەوڵەمەندن بە ڤیتامین E کە قژ دەپارێزیت لە پێکهاتە تیشکدەر و ئۆکسێنەرەکان تەندروستی پێستی سەر دەپارێزن و خۆراک دەدەن بە قژ و سەلکی مووەکان و تایبەتمەندیی دژە بەکتریا و دژە کەڕوویان هەیە.

بایۆتین: پێویستە بۆ بەرهەمهێنانی کیراتین کە پێکهاتەی قژ باشتر دەکات و وای لێدەکات جوانتر دەربکەوێت.

کیراتین:هەروەها پڕۆتینی کیراتینی تێدایە بەشێوەی ڕاستەوخۆ بۆ بەوە بە خێراترین شێوە کاریگەری دەربکەوێت و پێکهاتەی قژ بەهێز و جوانتر دەکات و ڕەگی قژەکان چەسپاوتر دەکەن و بەمەش ڕێ لە هەڵوەرین دەگرێت.

زەیتی ئەڤۆکادۆ: دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و ترشە چەوریەکان (fatty acids) کە خۆراک دەدات و قژ و بەهێزی دەکات.

بەکتریا و کەڕوو ماددە تیشکدەرەکان هۆکارێکی سەرەکین لە سپیبوون و هەوکردن و ڕێگری لە گەشەی قژ و سەلکە مووەکان و لە ئەنجامدا هەڵوەرین و تەنکبوونیش هەر بۆیە پێکهاتەکەمان چەند بەرهەمێک لەخۆ دەگرێت کە تایبەتمەندن بە ڕێگریکردن لە هەوکردن و ئۆکسان:

زەیتی ئەرگان: دژە ئۆکسانەکان و ڤیتامین E تێدایە کە تەندروستی پێستی سەر بەرەوپێش دەبەن.

زەیتی درەختی چا: دژە هەوکردن و دژە کەڕووە بەمەش تەندروستی پێستی سەر دەپارێزێت.

زەیتی زەیتون: دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسان، ڕێ لە سپیبوون دەگرێت و تەندروستی پێستی سەر دەپارێزێت.

زەیتی کونجی: سوودی دژە هەوکردن دەبەخشێت، خۆراک دەدات بە پێستی سەر و قژ.

Shopping Cart