قژت بپارێزە، جوانیت بپارێزە.

ئەم خاڵانە جیبەجێ بکە و گەشە و گەڕانەوەی قژت ببینە.

مەساجکردنی بەردەوامی پێستی سەر

بە بەردەوامی مەساجکردنی پێستی سەر دەبێتە هۆی زیادکردنی ڕۆیشتنی خوێن بۆ تاڵەکانی قژ، ئەمەش دەبێتە هۆی گەشەکردنی قژ بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر.

woman, beauty, skin care-6770101.jpg
avocado, chopping board, ingredients-1838785.jpg

خۆراکی تەندروست

 خۆراکێکی هاوسەنگ کە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزا و پرۆتین پشتگیری تەندروستی قژ دەکەن. جەستەیەکی تەندروست دەبێتە هۆی گەشەکردنی تەندروستتری قژ.

دوور بکەوەرەوە لە ماددە کیمیاییەکان

 خۆت بەدوور بگرە لە بەکارهێنانی ئەو بەرهەمانەی قژ کە ماددە کیمیاییەکانیان تێدایە لە جێڵ و شامپۆو هەر بەرهەمێکێ تر کە بۆ قژ بەکاردێت کە زیان بە پێستی سەر و تاڵەکانی قژ دەگەیەنن. لەبری ئەوە دەتوانن بەرهەمی سروشتی و ئۆرگانیکی چاودێری قژ هەڵبژێرن.

radiation, nuclear, caution-40263.jpg

هەمیشە پاراو بە

خواردنەوەی ئاوی پێویست بۆ تەندروستی گشتی زۆر گرنگە، هەروەها سوودی بۆ گەشەی قژ دەبێت. ئاوخواردنی دروست یارمەتی گواستنەوەی ماددە خۆراکییە پێویستەکان دەدات بۆ تاڵەکانی قژ، خۆراک دەدات بە قژ لە کەمی ئاودا لەوانەیە بڕی پێویست لە ماددەی خۆراکی نەگات بە پێستی سەر و ببێتە هۆی هەڵوەرین.

water, water drop, nature-384649.jpg
barber, barbershop, haircut-5194406.jpg

بڕینی بەردەوامی قژت

هەرچەندە ڕەنگە سەیر دەربکەوێت، بەڵام بڕینی بەردەوام دەبێتە هۆی پاراستنی تەندروستی قژ. بەهۆی ئەوەی بڕینی سەرتاڵەکانی قژ کە شکاوی و تێکچونیان تێدایە ڕێکری دەکات لەوەی بگوازرێتەوە بۆ خوارەوەی قژ و بەمەش ڕێ لە شکانی تاڵە مووەکان دەگرێت.

فشار مەخەرە سەر قژت

شێوازی بەستن، داهێنان، یان بەستنی قژ بە شێوەیەک کە قژ بە تووندی ڕابکێشێت دەکرێت ببێتە هۆی شکان و هەڵوەرینی ڕاستەوخۆی قژ، قژت بەشێوازیک دابهێنە یان ببەستە کە ڕاکێشانی بۆ تاڵە مووەکان تێدا نەبێت و زەختی نەکەوێتە سەر. هەروەها لە کاتی شۆردن و فڵچەکردن و ستایلکردندا نەرم و نیان بە لەگەڵ قژتدا. مامەڵەکردنی بە تووندی و زبری لە کاتی شۆردن و ستایلکردن دەبێتە هۆی شکانی قژ و لاوازبوونی.

model, businessman, corporate-2911332.jpg

قژت لە گەرما و خۆر بپارێزە

 ستایلکردنی گەرمی زۆر و بەرکەوتنی خۆر زیان بە قژ دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی هەڵوەرینی قژ. دەتوانیت بە بەکارهێنانی کڵاو یان بەکارهێنانی بەرهەمی پاراستنی قژ کاتێک پێویست بوو بچیتە بەر خۆر.

sun, weather, weather forecast-157126.jpg
face, woman, mask-1013520.jpg

کۆنترۆڵکردنی سترێس

سترێس یان قەلەقی کاریگەریەکی گەورەی هەیە لە هەڵوەرینی قژدا، بۆیە ڕێگەی تەندروست بدۆزەرەوە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی فشار و قەلەقیەکانت، وەک لە ڕێگەی وەرزشکردن، یان ئەو خولیایانەی کە چێژیان لێ وەردەگریت و دوور بکەوەرەوە لەو شتەی قەلەقیت بۆ دروست دەکات.

سیرەمی یەلۆ کار لەسەر ئەم بەشانە دەکات:

سیرۆمەکەمان پێکهاتەی دەرهاویشتەی ساو پاڵمێتۆی تێدایە، کە یارمەتی ڕێکخستنی ئاستی هۆرمۆنەکان دەدات و ڕێگری دەکات لە بەرهەمهێنانی DHT، ئەمەش یەکێکە لە هۆکارە بنەڕەتییەکانی هەڵوەرینی قژ کە پەیوەندی بە ناهاوسەنگی هۆرمۆنەکانەوە هەیە چارەسەری دەکات، هەروەها شامپۆی یەلۆ کافایینی تێدایە کە ڕێ لە دروستبوونی DHT  دەگرێت کە هۆکارێکی سەرەکی هەڵوەرینی قژە بەتایبەت لە لای پیاوان.

بە تێکەڵەی زیات لە ١٨ پێکهاتە سیرۆمەکەمان پێستی هێور دەکاتەوە و شێداری دەکات، هەوکردن ناهێڵێت چۆنکە دژە بەکتریا و کەڕووی تێدایە و ژینگەیەکی گونجاو بۆ گەشەکردنی تاڵەکانی قژ دروست دەکات و بەمەش گەشە و درەوشاوەییان زیاد دەبێت و شکان و هەڵوەرین و زبری ناهێڵێت.

پێکهاتەکانی وەک لافێندەر و ڕۆسماری توانای هێورکردنەوە و ئارامکردنەوەی پێستی سەریان هەیە بە شێوەیەک کە ناهێڵن قەلەقی و سترێس کار بکاتە سەر قژ و سەلکە مووەکان و تەنانەت هانی خەوێ قووڵ دەدەن لەو کەسانەی کێشەی خەوتنیان هەیە، هەروەها سیرۆمەکەمان دژە ئۆکسانی زەیتی چای سەوز و ڤیتامین C لەخۆدەگرێت، کە یارمەتی پاراستنی قژ دەدات لە فشارە ژینگەییەکان، ڕێگری دەکات لە زیانگەیاندن بە تاڵەکانی قژ و پاڵپشتی تەندروستی گشتی قژ دەکات.

بایۆتین و ڤیتامین B5 (panthenol) و ڤیتامین E و هەروەها چەندەها ئەماینۆ ئەسیدو کانزای پێویست کە لە پێکهاتەی زەیتی گوڵەبەڕۆژە و زەیتۆن و قەیسی و ئاڤۆکادۆدا هەن و چەندەها پێکاتەی تر کە تێیاندایە هەروەها زەیتی ئارگان و زیات لە ١٠ زەیتی تر، سیرۆمەکەمان خۆراک دەدات بە پێستی سەر و تاڵەکانی قژ لە ڕەگەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی گەشەکردنی قژ بە شێوەیەکی تەندروست و زیادبوونی ماددە خۆراکیەکان.

لە کاتێکدا ناتوانرێت هۆکارە بۆماوەییەکان بگۆڕدرێن، بەڵام سیرۆمەکەمان تەندروستی گشتی پێستی سەر باش دەکات، کە ئەمەش دەبێتە هۆی وەستاندنی هەڵوەرینی بۆماوەیی قژ وە زۆر هێواشی دەکاتەوە بە دروستکردنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ گەشەی قژ و کارکردنی سەلکی مووەکان، بەشێوەیەک کە وا دەکەین گەشەی قژت زیاتر بێت و زاڵبێت بەسەر هەڵوەرینەکەیدا وە بەم شێوەیە ئەو قژەی کە ماوتە لەدەستی نادەیت و زیاتری دەکەیت.

Shopping Cart